پارێزگای دهۆک خەڵاتی شاری ئاشتی جیهانی وەرگرت

لە كێبڕكێیه‌كدا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی شاری ئاشتی جیهانی كه‌ 35 شار به‌شدارن، شاری دهۆك و 4 شاری دیكه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و کێبرکێی بەدەستهێنانی نازناوی شاری ئاشتی لەسەر ئاستی جیهاندا دەکات.

 

سالم سەعید، بەرێوەبەری راگەیاندنی بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی له‌ پارێزگای دهۆك بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند" شاری دهۆک لەلایەن رێکخراوی شارەوانییەکانی هوڵەندی   VNGهەڵبژێردراوە تا لەگەڵ دەیان شاریتری جیهانی لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی خەڵاتی شاری ئاشتی بەشداریی بكات".

 

سەرچاوەکە وتیشی" بۆ جاری یەکەمە دهۆك بەشداری ئه‌و كۆنگره‌یه‌ ده‌كات و تا ئێستا توانیوویه‌تی ببێتە یەکێك لە 5 شاری جیهانی له‌ناو  35 شاری بەشدار لە کیبڕکێیەکەدا و پێشبینی دەکریت کە شاری دهۆك خەڵاتی یەکەم به‌ده‌ستبهێنێت و وەکو شاری ئاشتی لەسەرانسەری جیهان بناسرێت".

 

شاری دهۆك بە شاری پێکەوە ژیان ده‌ناسرێت و توانیویه‌تی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە سەدان هەزار ئاوارە وپەنابەر لە هەموو پێکهاته‌ و ئایینه‌كان لەخۆبگرێت و بە رێگای بۆردی کاروباری مرۆڤایەتی BRHA گەورەترین خزمەتی پێشکیشی ئاوارە و پەنابەر و خەڵکی خۆجێی بکات و ئاشتی و پێکەوە ژیان بە رێگای چەندین چالاکی جۆراوجۆری مرۆڤایەتی و رۆشنبیری و هونەری و وەرزشی و لە گشت بوارەکانی ژیاندا بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی حکومی و ئەمنی و مرۆڤایەتی لە پاریزگای دهۆک، بپارێزیت و گەشە پێبدات.




PM:04:18:16/11/2019