شاندی هەرێم سبەی دەچێتەوە بەغدا و ئەگەری ڕێککەوتن نزیکە

سبەی شاندی حکومەتی هەرێم جارێکی دڕکە دەچێتەوە بەغدا و بەگوێرەی زانیاریەکان نزیکن لە ڕێککەوتن.

سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا وتی، لە میانەی سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، رێككەوتن كراوە كە هەرێم رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش پشكی بودجەی هەرێم بە تەواوی رەوانە بكەن و هەروەها بە هیچ شێوەیەكیش بەشەبودجەی هەرێم تێكەڵ بە سیاسەت نەكرێت.

بڕیارە سبەی دووبارە شاندی هەرێم بێتەوە بەغدا و گفتوگۆ لەسەر تەواوی رێككەوتنەكە بکرێت و پێدەچێت ڕێککەوتنی کۆتایش واژۆ بکرێت.

PM:02:07:24/11/2019