دوو ڕۆژ پشووی فەرمی بۆ "ئاشتی كۆمەڵایەتی" ڕاگەیەندرا

بۆ ڕێگری لە توندوتیژی و پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی لە زیقار دوو ڕۆژ كرایە پشووی فەرمی.

 

ئەمشەو سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ عادل دخێلی، پارێزگاری زیقار رایگەیاند" لە پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتیدا، بڕیاریاندا دەوامی فەرمی هەردوو رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە بكەنە پشووی فەرمی".

 

زیقار یەكێكە لەو پارێزگایانەی زۆرترین رێژەی توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران تێدا تۆمار كراوە.

 

خۆپیشاندەران داوای كۆتاییهێنان بە گەندەڵی و دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت و دووركەوتنەوەی زۆربەی سیاسەتمەدارانی ئێستای عێراق لە دەسەڵات دەكەن.

 

 

 


PM:10:11:26/11/2019