بەشار ئەسەد: پێکەنینم بە کوشتنی بەغدادی دێت

بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری سوریا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤارێکی فەرەنسیدا رایگەیاندوە هەرکاتێک پرسیاری کوشتنی بەغدادی لێ دەکەن پێکەنینی دێت.

 

پەیامنێری گۆڤارەکە لێی پرسیوە ئایا ئیوە یارمەتی ئەمریکاتان داوە لە ئۆپراسیۆنی کوشتنی بەغدادی؟ لە وەڵامدا بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەڵێت" ئەمە ئەو پرسیارەیە هەر جارێک لێم دەپرسرێت بە پێکەنینیەوە وەڵامی دەدەمەوە".

 

ئەسەد جەختیشیکردەوە:  گرنگتر لەم پرسیارە ئەوەیە ئایا هەر بەڕاست ئەبوبەکرد بەغدادی کوژراوە؟ یان ئەوە تەنها کۆمیدیایەکە کە ئەمریکیەکان پێشکەشی جیهانیان کردووە؟ سەرۆکی سووریا دەڵێت"ئەوە یەکێکە لە نوکتەکانی ترەمپ".

 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەکۆتای مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ ئەمریکا لە ئۆپراسیۆنێکدا کوشتنی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی چەکدارانی داعشی راگەیاند.

 

 




PM:04:54:27/11/2019