رۆژئاوای كوردستان...بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە ژماەیەک هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون
بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا لە ناوچەی تل ڕەفعەتی سەر بەكانتۆنی شەهبا 9 هاوڵاتی مەدەنی كە زۆربەیان منداڵن شەهیدبوون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون.
ماڵپەری هاوار نیوز بڵاویكردوەتەوە، كەمێك لەمەوبەر سوپای توركیا دەستیكردووە بە تۆپبارانكردنی ناوچەی تل ڕەفعەتی سەربە كانتۆنی شەهبای لە رۆژئاوای كوردستان و تا ئێستا تۆپبارانەكە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی ئەو تۆپبارانەوە، 9 هاوڵاتی مەدەنی شەهید بوون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوون، یەكێك لە بریندارەكان بەهۆی گولـلە تۆپێكەوە قاچێكی پەڕیوە.
PM:04:41:02/12/2019