ڤیدیۆیەکی مناڵە قوربانییەکانی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر ناوچەی شەهبا لە تەلرەفعەت بڵاودەکرێتەوە کە ئەو دەمەیە تازە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
لە ڤیدیۆکەدا ژمارەیەک مناڵی بریندار دەردەکەون کە هەریەکە و بەشێوەیەکی سەخت بریندار بووەو دەزریکێنن و بەئازارەوە تلدەدەن کە تراژیدیای ئەو بۆردومانە پێشان دەدات.
رۆژی ٢ ی کانوونی یەکەم لە هێزەکانی تورکیا و هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی تۆپبارانی شوێنیکی شاری شەهبایان کردو لە ئەنجامدا ٢٠ کەس بوونە قوربانی کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە پای ئەو رووداوە ئیداری خۆسەر دوو رۆژ پرسەی لە رۆژئاوا راگەیاند.