ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ رێكخراوی مافی مرۆگی ههنگاو ڕایگەیاند" شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سەقز دایکێک و کچەکەی لە لایەن کەسانێکی نزیک بنەماڵەی خۆیانەوە بە تیزاب هێرش کرایە سەریان و تۆمەتباری سەرەکی دەستبەسەر کرا".
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە" لە شەقامی سەعدی شاری سەقز، ژنێک لە گەڵ کچە تەمەن ٢٨ ساڵەکەی لە لایەن دوو کەسەوە کە ماتۆریان پێ بوو، کەوتنە بەر پەلامار و تیزاویان بەسەردا پڕژێندرا".
رێكخراوهكه ئاشکراشیکرد: ئهو دووژنه له پشتهوه تێزابیان بسهردا رژێندراوه و دوای وهرگرتنی چارهسهریی پێویست چوونهتهوه ماڵی خۆیان و باری تهندروستییان جێگیره.
حەمید ڕەزایی، فەرماندەی ئیتزامی شاری سەقز لەوبارەوە ڕایگەیاندووە کە، هۆکاری ئەو کارە کیشەی خێزانی بووە و یەکێک لە نزیکەکانیان کە تۆمەتباری سەرەکی بووە، لەوپەیەوەندییەدا دەستبەسەر کراوە.