رانیە.. گەنجێک لەبەردەم شارەوانی رانییە ئاگر لەجەستەی خۆی بەردا

پۆلیسی رانییە رایگەیاند" گەنجێکی لەبەردەم شارەوانی رانییە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا".

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ رائید شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەرین ڕایگەیاند" گەنجێکى تەمەن "٣٥" ساڵ لەبەردەم بیناى شارەوانى رانیە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا، هاوکات  گەنجەکە نەوتى کردوە بە خۆیدا و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە نیوەى جەستەى سوتاوە".

 

هەروەها بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس تا ئێستا هۆکارى ئاگر لە خۆبەردانەکەى نەزانراوە، گەنجەكە لە سەدا ٥٠ی جەستەی سوتاوە، بەڵام دوای كوژاندنەوەی رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كراوە.

 

 



PM:01:18:19/12/2019