زانیاری نوێ لەسەر هۆکاری ئەو گەنجەی لە رانیە خۆی سوتاند

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ گەنجێك لە ناو شارەوانی رانییە بەهۆی كێشەی پارچە زەوییەكییەوە خۆی سووتاندووە، كە بەر پڕۆژە كەوتووە و قەرەبوو نەكراوەتەوە.

 

هاوکات لای خۆشییەوە لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بریندارێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی (ح، ع، ب) لەدایکبووی ١٩٨٤ کە پیشەی کاسبە و دانیشتوی شاری ڕانیەیە کە شوێنەواری برینی سوتان بەجەستەیەوە هەبووە و دوای چارەسەری پێویست لە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ناوبراو بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی سوتاویەکە لە سلێمانی".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکردووە" بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرەتایی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی لە ٥٠% بووە".

 

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان ناوبراو لە دەرەوەی بینای سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە نەوتی کردووە بە خۆیدا و مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە. بۆزانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکەش لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە  پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکى تەمەن "٣٥" ساڵ لەبەردەم بیناى شارەوانى رانیە ئاگرى لە جەستەى خۆى بەردا، هاوکات  گەنجەکە نەوتى کردوە بە خۆیدا و ئاگری لە جەستەی بەرداوە، بەهۆیەوە زیاتر لە نیوەى جەستەى سوتاوە. 

 

 



PM:05:00:19/12/2019