نزیک باڵەخانەی دەزگای هەواڵگری روسیا تەقە کرا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ دەنگی تەقینەوە لە ناوەندی شاری مۆسکۆ لە نزیک بارەگای هەواڵگری روسیا بیستراوە.

 

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕوسیا، لە هێرشێکی چەکداریدا، دەستڕێژی گولـلە کراوەتە سەر باڵاخانەی دەزگای "ئێف ئێس بی" لە ناوەندی شاری مۆسکۆی پایتەخت، بەهۆی هێرشەکەوە ٣ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ڕووسیا کوژراون.

 

بەپێی زانیارییەکان ژمارەەیکی زۆر لە کارمەندی هێزە ئەمنیەکان لە ناوەندی شاری مۆسکۆی پایتەخت بڵاوەیان پێکراوە و شەقامەکان  داخراون.

 
 


PM:10:10:19/12/2019