لە پارێزگای سەڵاحەدین ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا

لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەک ڕوویدا، لە ئاکامدا دوو سەربازی سوپای عیراق كوژران و سێ سەربازی تریش برینداربوون.

 

شانەی ئەمنی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد" بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی فیرقەی ١٤ی سوپای عیراق سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی سەڵاحەدین تەقیوەته‌وه‌ و لە ئەنجامدا دوو كارمەندی سوپاى عێراق كوژراون و سێی تریش برینداربوون".

 

وتیشی" یه‌كێك له‌ برینداره‌كان ئه‌فسه‌رێكى هێزه‌كانى سوپاى عێراقه‌".



AM:09:13:25/12/2019