کۆچبەرێکی عێراقی لە یۆنان خۆی خنکاند

ڕێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بە کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند" دوو کۆچبەر کە یەکێکیان عێراقییە و ئەوی تریان ئەفغانییە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی کۆچبەراندا لە یۆنان خۆیان خنکاندووە".

 

ڕێکخراوی (سەکۆی کۆچبەران) لە یۆنان ڕایدەگەیەنێت" تەرمی دوو کۆچبەر لە گوندێکی مۆریسی یۆنان لە نزیک سنوری مەقدۆنیا دۆزراونەتەوە کە یەکێکیان عێراقییە و تەمەنی ٣٠ ساڵە، ئەوی تر ئەفغانییە و تەمەنی ٣٢ ساڵە".

 

وتیشی" کۆچبەرە عێراقییەکە بە هەڵواسراوی لە ڕێڕەوی یەکێک لە هوتێلەکاندا دۆزراوەتەوە و تەرمی کۆچبەرە ئەفغانییەکەش بە هەڵواسراوی لە ژێر پردێکدا بینراوە".

 

بەرپرسانی یۆنان باس لەوە دەکەن، نزیکەى ٤٠ هەزار کۆچبەر و پەنابەر لە کەمپە زۆر قەرەباڵغەکانى دورگەکانى یۆنان لەسەر دەریای ئیجە دەژین و لە دۆخێکی زۆر سەختدا ژیانیان بەسەر دەبەن، لەکاتێکدا ئەو کەمپانە تەنها بۆ شەش هەزار و ٥٠٠ کەس شیاون.

 



AM:10:47:27/12/2019