پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسۆی عومهر سواره ئهكتهر و شانۆكاری دێرینی کوردستان دڵە گەورەکەی لەلێدان کەوتوو کۆچی دوایکرد، هاوڵاتیان بۆ كۆچی دوای ئهم هونهرمهنده خهمبار و بهداخن، هاوکات هەر ئەمڕۆ وەسیەتی هونەرمەندی کۆچکردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە.
ئاسۆ عومەر سوارە لە دیمانەی "کەی مەگەزین" وەسیەتی خۆی بۆ دوای مردنی ئاشکرا کردوو وتی" ئەوەی من نەم توانی بۆ گەلی کوردی بکەم، منداڵەکانم بیکەن، هەرچ قوربانییەکی لە پێناو دەدەن با بیکەن".
ڕاشیگەیاند" من بە بێدەنگی دەسوتێم، بەخوا بەبێ ڕیا، من میللەتەکەمم زۆر خۆش دەوێت، بەباش و خراپیەوە، حەز دەکەم منداڵەکانیشم وابن".
ئاسۆ عومەر سوارە، ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٦٣ لەدایکبوە و لەساڵی ١٩٤٦ بنەماڵەکەی لە پێنجوێنەوە کۆچدەکەن بۆ سلێمانی.
هونەرمەند ئاسۆ عومەر سوارە لە چەندین فیلم و زنجیرە درامای کوردستان بەشداریی کردووە، لە زنجیرە درامای گەردەلوول رۆڵی سەرەکی هەبووەو لەم رێگایەشەوە زیاتر لە نێو خەڵکی کورستان ناسراوە، هەروەها ئەم هونەرمەندە دێرینە یەکێک لە پێشكهشكاری پرۆگرامی "وێنهكانی دوێنێ" بوو له كهناڵی كوردسات و تیایدا وێنه دێرینهكانی كهسایهتیه ناسراوهكانی كوردستان و بهتایبهت شاری سلێمانی پیشانی بینهرهكانی دهدا.
ئەمڕۆ ٣٠ ی کانوونی یەکەم رۆژێک پێش هاتنی ساڵی نوێ، هونەرمەند و میدیاکارو نوسەر ئاسۆ عومەر سوارە لە سلێمانی بە نەخۆشیەکی کوتوپڕ کۆچی دوایی کرد.