٧ هاوڵاتی کورد لە فڕۆکە ئۆکرانیەکەدا بووە

ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی لەسەر ئاسمانی تاران کەوتە خوارەوەو ١٧٩ هاوڵاتی گیانی لەدەستدا، ٧ سەرنشینی ناو فڕۆکەکە کورد بوون.

 
ماڵپەڕێکی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان ناو ئەو ٧ قوربانییە کوردەی بڵاوی کردەوە، کە هەریەک لە : فەریدە غوڵامی (شاباد/کرماشان)، ڕزگار ڕەحیمی (سەقز)، ژیوان ڕەحیمی (کوڕی ڕزگار و فەریدە) ، هیوا مەولانی )مهاباد)، سروە پەساوەندی(مهاباد)، سنوور پوورقادری، ئەڤین ئەرسەلانی.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٨ی کانوونی دووەم فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە ئاسمانی تاران کەوتە خوارەوە، ئێرانییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن بەهۆی کەموکوڕی تەکنیکیەوە کەوتۆتە خوارەوە، میدیاکانی رۆژئاوا باس لەوە دەکەن بەر مووشەکی ئێران کەوتووە.

 


PM:02:48:08/01/2020