بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند" بومەلەزەیەك بە گوڕی 4.3 چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانی هەژاندووە".
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ پێنج شەممە كاتژمێر 1:52 خولەكی پاش نیوەڕۆ بومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە دووری 43 كیلۆمەتر لە خانەقین ڕوویدا و هاوڵاتیان هەستیان پێكردووە".
کەشناسی ئاشکراشیکردووە" لەم وەرزەدا ناوچەی کرماشان و قەسری شرین ناوچەیەکی چالاکن بۆ روداونی بومەلەرزە".
بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و کەرکوک و بەشێک ناوچەکانی تر هەستی پێکراوە.