مالکی ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر بەرهەم ساڵح

نوری مالکی سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا بە ناڕاستەوخۆ هێرشدەکاتە سەر بەرهەم ساڵحی سەرۆک کۆمارو ، دەڵێت " بەرپرسیارێتی دۆخی کارەساتباری عێراق، دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی لەمپەر لەسەر دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دادەنێت".

 


لەنوێترین هەڵوێستیدا نوری مالکی کە دوو خوول سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو، لەبارەی دۆخی عێراقە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دەڵێت" درێژەدان بە کاتی گەڕان بەدوای پاڵێوراوێکی بەتوانا بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران لە سایەی رووداوە تێکدەرەکاندا کە دزەی کردۆتە ناو خۆپیشاندانەکەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی چارەسەرکردنی کێشەکە ببێتە کارێکی قورس و ئەنجامەکەشی کارەساتبار دەبێت".

 
 
بەرهەم ساڵح تا ئێستا چەند جارێک ئەو کاندیدانەی رەتکردۆتەوە کە لەلایەن شەقامی خۆپیشاندەری عێراقەوە پەسەند نەکراوە، ئەمەش بۆتە هۆی تووڕەبوونی ئەو لایەنە شیعانەی کە دۆستی ئێران لە کوتلەی بینا و کاندیدەکانیش هەر ئەوان پێشنیاریان کردوون.

 


PM:08:30:21/01/2020