بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی کۆرمۆ، کارەبای هەرێم کەمدەکات

کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند  "کاتژمێر ۸:۳٠ ی ئەمشەو بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە وێستگەی غازی کۆرمۆر بووە هۆی کوژانەوەی بەشێکی  وێستگەکە و کەبوونەوەی  نزیکەی (۱۷٠) مقمق هەناردەی غاز و بەوەش   نزیکە  ۸٠٠ مێگاوات کارەبا کەمیکرد".


ئومێد محمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند "تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای وەزارەت  و بەڕێوەبەرایەتی گشت بەرهەمهێنان  و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان  توانرا بارودۆخەکە کۆنترۆڵ بکرێت  و نەهێڵدرێت کوژاندنەوەی گشتی  کارەبا روبدات".


وتیشی" ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە و دۆخەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت و  چاوەڕوانی بەرزبوونەوەی بەستانی غازین تا تا ئاستی بەرهەمێنانی کارەبا ئاسایی بێتەوە".

 

ئەوە لە کاتێکدایە کە سێ رۆژە لەبەر کێشەی گواستنەوەی غازی شل لە نێوان دوو کۆمپانیای یەکێتی و پارتی غاز لە بازاڕەکاندا کەمبۆتەوەو نرخی بەشێوەیەکی خەیاڵی بەرزبۆتەوە.

 



AM:12:42:05/02/2020