ژنێک بە تەور پیاوه‌كه‌ى خۆی کوشت

ئەمڕۆ چوارشەممە میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە" بەهۆی دروستبوونی  گرژی لەنێوان دوو هاوسەر ژنەكە  بەتەورێك پیاوەكەی بریندار دەكات و دواتر بەهۆی سەختی برینەكەی گیان لەدەست دەدات".

میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن" لە باكوری كوردستان لە شارۆچكەی ئاڤکەڤیر سەر بە پارێزگای ئاگری، دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ و تووندوتیژی لەنێوان ژنو پیاوێك لەسەر هۆکارێکی نەزانراو، ژنه‌كه‌ (زەیتوون)بە تەور هێرشی کردووەتە سەر (حەسەن)ی هاوژینی و تەورێک دەوەشێنێ کە بەر پشتی حەسەن دەکەوێت".

میدیاکانی تورکیا ئاماژەیان بەوەشكردووە" هەرچەندە (حەسەن) پاش ئەو رووداوە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لە دەستدا".

 
میدیاکانی تورکیا دەشڵێن" (زەیتون)ی هاوسەری (حەسەن) ئێستا دەستبەسەركراوە و لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستی پێكردووە".

هاوکات بەگوێرەی میدیاكانی توركیا ئەم ژن و پیاوە ماوەی چەندین ساڵە هاوسەرن و ژیانیان بە یەكەوە گوزەراندووە و ئێستاش خاوەنی شەش منداڵن.

















AM:11:05:05/02/2020