فڕۆکه‌یه‌کی گه‌شتیاری تورکیا له ئه‌سته‌نبوڵ تێکشکا، هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، ئێوارەی ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌یەکی هێڵی ئاسمانی پێگاسووس، كه له ئیزمیره‌وه هاتبوو بۆ ئیستەنبوڵ له‌كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن، له‌ڕێڕه‌وی خۆی ده‌رچوو. خۆی له به‌ربه‌سته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێڕه‌وه‌كه داوە و تێکشاکاوە.
هاوکات جاهید توران، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی تورکیا له به‌یاننامه‌یه‌کدا تێکشکانی فڕۆکه گه‌شتیارییه‌که‌ی له ئه‌سته‌نبوڵ پشتڕاستکرده‌وه، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" فڕۆکه‌که 177 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه و به سه‌لامه‌تی ده‌رچوون و هیچ زیانێکیان به‌رنه‌که‌وتووه".