ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەکێتی كۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی گشتیی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی دیکە لەبارەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکە ئەنجام دەدات کە باڵەکانی یەکێتی کێشەیان لەسەر هەیە.

 

لەو بارەیەوە مستەفا چاوڕەش، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كە هاوكات سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكە راگەیاند" کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی كۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی حزب دەكات".

 

چەند رۆژێكە ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی لە كۆبوونەوەی بەردەوامدایە بۆ گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە، دواین كۆبوونەوەش رۆژی چوار شەممە ٥ی شووباتی ٢٠٢٠ ئەنجامدرا و دوا بەدوای كۆبوونەوەكەش مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی  كە لە ٧٧ ماددە پێكهاتووە تا ئێستا ٣٣ ماددەی پەسەندكراون و ئەو ماددانەشی پەیوەندیان بەژیانی حزبی یەكێتی و دیاریكردنی دەسەڵاتەكانی سەركردایەتی و سەرۆك یان سكرتێر لەگەڵ جێگرەكانی پەسەندكراون".




AM:10:48:08/02/2020