یەكێتی ناوی سەركردایەتییەكەی گۆڕی

كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ ئەمڕۆ كۆتایی هات و تائێستا ٥٠ مادەی پەیڕەوەكە پەسه‌ندكراوە، بەكۆی دەنگی ئەندامانیش ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی گۆڕدرا.

 

مستەفا چاوڕەش، سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ پەسەندكردنی پەیڕەوی ناوخۆ بەردەوامە و تائێستا ٥٠ ماددەی پەیڕەوەكە پەسندكراوە".

 

وتیشی" ئەنجومەنی باڵای سیاسی بەرژەوەندییەكانی یەكێتی وتەبێژێكی تایبەتی بەخۆی دەبێت".

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد" لەكۆبوونەوەكەدا بەكۆی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی ناوی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی گۆڕدرا بۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان".

 


 

 

 


PM:08:39:09/02/2020