ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەكۆبوونەوەدایە

ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی ی.ن.ك بۆ   گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنی په‌یره‌وی ناوخۆ، درێژه‌ به‌كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌دات.

 

بەگوێرەی زانیاریەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی سەركردایەتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسلێمانی لەكۆبونەوەدایە، كۆبونەوەكەش درێژە پێدەری كۆبونەوەكانی پێشوترە و تایبەتە بە گفتوگۆ كردن و پەسەند كردنی ماده‌و بڕگه‌كانی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.

ئەمە لەكاتێكدایە دوای بڵاو بونەوەی یەكلایكردنەوەی هاوسەرۆكانی یەكێتی دوێنێ بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی سەردانی كۆسرەت رەسوول سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان كرد.



PM:02:28:13/02/2020