لایەنە كوردییەكان لەگەڵ بەرهەم ساڵح و محەمەد تۆفیق عەللاوی كۆدەبنەوە

وەفدێکى لایەنە سیاسییەکانى هەرێم، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێڕاق، لە بەغدادن و پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێڕاق کۆدەبنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، وەفدەکەى هەرێم پێکهاتووە لە نوێنەرى (بزوتنەوەى گۆڕان، پارتى، یەکێتى، کۆمەڵى ئیسلامى، یەکگرتووى ئیسلامى و نوێنەرى لایەنە تورکمان و مەسیحیەکان).

 

بەپێی زانیارییەكان، شاندەكە ئەمڕۆ چوار شەممە دەست بەكۆبوونەوەكانی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان دەكات، سەرەتاش لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دواتر لەگەڵ محەمەد تۆفیق عەلاوی راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكومەت كۆدەبنەوە.

 

هەر بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكان تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی عێراق‌و پشكی لایەنە كوردییەكان لەكابینەی نوێ‌ دەكرێت، كە شاندەكە لەو بارەوە چەند مەرج‌و داواكارییەكی هەیە.

 
کۆبونەوەى وەفدەکە لەکاتێکدا شەوى رابردوو، لەگەڵ بەشێک لە لایەنە عێراقیەکان کۆبونەوە.




AM:11:35:19/02/2020