هێزه‌كانی فریاگوزاری شاری كوانژۆ له كه‌رتی فوجان-ی چین، له‌هه‌وڵی ده‌رهێنانی ته‌رمی ئه‌و 30 كه‌سه‌دایه كه به‌هۆی داڕمانی هۆتێڵێكه‌وه له ژێر هۆتێله‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
هۆتێلی تشیوانشۆ-ی 5 نهۆمی له شاری كوانژۆ ماوه‌ی 20 رۆژه كراوه به نه‌خۆشخانه بۆ 70 نه‌خۆشی تووشبوو به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس. به‌ڵام سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 7ی مارچ له‌ناكاو بێ هیچ هۆكارێكی پێشینه‌یی داڕما و بووه هۆی مردنی 30 كه‌س و برینداربوونی 35 ی تر.
ژنێكی ده‌رباز بوو له رووداوه‌كه كه 14 رۆژه له‌شار وۆهان –ی كه‌رتی هێبی گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێریدا بووه ده‌ڵێت: "زه‌مین له‌رزه بوو! هیچی تر نه‌بوو.. من رزگارم بوو".
لوقمان غه‌فوور – سه‌رچاوه: په‌كین نیوز