ترامپ حاڵەتی نا ئاسایی لە ئەمەریکا راگەیاند

ئەمشەو ١٣ی ئازار دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە حاڵەتی نا ئاسایی لە وڵاتەکەیدا راگەیاند.

 

ترامپ لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریدا رایگەیاند بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ هاتوچۆی نێوان ئەورپا و ولآتەکەی رادەگرێت.

 

هەروەها ئاشکرای کرد کە ٣٤ ملیار دیناریان تەرخان کردووە بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە ولآتەکەیدا.

 

ترامپ وتیشی " من کە حاڵەتی نائاسایی رادەگەیەنم، پێشتان دەڵێم: ئەم هەنگاوە بۆ یارمەتیدانی دەزگاکانی تەندروستیمانە تا باشتر کاریان بۆ بکرێت".

 



PM:10:57:13/03/2020