لە هەرێم ٢٨ تووشبوو هەیە
نوێترینیان دانیشتوویەکی تەوێڵەیە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشکرای دەکات کە ئێستا لە هەرێم ٢٨ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، نوێترینیان کەسێکی خەڵکی شاری تەوێڵەیە لە پارێزگای هەڵەبجە کە تازە لە ئێران گەڕاوەتەوە.

 
لەراگەیاندنی ژمارە ١٦ی وەزارەتی تەندروستیدا کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، هاتووە "  لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٨٤) لە شاری هەولێر و (٦٧)لە شاری سلێمانی و (٠) دهۆك، لەنێویاندا (٩) پشکنین پۆزەتیڤ بووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نووێ COVID-19 کە (١) لە شاری هەولێر و (٨) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەلەبجەیە کە پێشتر لە ووڵاتی ئێران بووە و کەڕەنتین کرابوو".
ژمارە (١٦)


سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش :
1. ژمارەی هاوڵاتیان کە لە کەڕەنتینەکان بوون (٣٢١٩) هاوڵاتین لە (٣٠) شوێنی جیاواز کە لەئێستادا تەنها (٨٤٢) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و (٢٣٧٧) هاوڵاتی دەرچوون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری بەردەوام .


2. لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٢٥١) پشکنین ئەنجامدرا کە (١٨٤) لە شاری هەولێر و (٦٧)لە شاری سلێمانی و (٠) دهۆك، لەنێویاندا (٩) پشکنین پۆزەتیڤ بووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نووێ COVID-19 کە (١) لە شاری هەولێر و (٨) لە شاری سلێمانی کە تووشبوێکی نوێ ئێستا تۆمارکرا پیاوێکی تەمەن ٤٨ ساڵ خەڵکی (تەوێلە)ی سەر بە پارێزگای هەلەبجەیە کە پێشتر لە ووڵاتی ئێران بووە و کەڕەنتین کرابوو .


3. کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان لە کاتی ئێستادا (٢٨) تووشبووە، لەنێویاندا (١) مردن هەیە و (١) نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە وە هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
جارێکی تر جەخت دەکەینەوە و تکا دەکەین هاوڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لە کاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).


وەزارەتی تەندروستی .
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی ئازاری٢٠٢٠




AM:12:03:14/03/2020