سلێمانی.. دوو تۆن ته‌ماته له‌ناوده‌برێت
به‌هۆی خراپی و نه‌شیاوی بۆ خواردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت بڕێكی زۆر ته‌ماته له‌ناوده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ژینگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی دو تۆن ته‌ماته‌ی خراپ بودا ده‌گرن و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوی ده‌به‌ن.
له‌راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، لیژنه‌كه دەستی بەسەر بڕی دوو تۆن تەماتەی خراپبودا گرتوه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراوه.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كردوه" له‌لایه‌ن کۆمەڵێک خەڵكی چاو چنۆکەوە دەویسترا ته‌ماته خراپبوه‌كه له كۆڵان و بازاڕی گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغبكرێتەوە".
PM:02:16:17/03/2020