فراكسیۆنى یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر دواخستنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران داواى دانیشتنى په‌رله‌مان و بانگهێشتكردنى سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی ده‌كات.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی گوزه‌رانی خه‌ڵك، ودوای په‌یره‌وكردنی رێكارهتهندرووستیهكان داوای دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی موچه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئاماژە بەوەشكراوە: هه‌ریه‌كه له به‌رێزان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامی دروست و گونجاو و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و گرفته".
دەقی بەیانەکەی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان:
به‌ڕێز/ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان
بابه‌ت/ ئه‌نجامدانى دانیشتنى په‌رله‌مان
له‌به‌ر خراپى بارودۆخى گوزه‌رانى هاوڵاتیان به‌گشتى و موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی، وێڕاى سەختی باری ته‌ندروستى هه‌رێم و وه‌ستانى سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان، هه‌روه‌ها بوونى تواناى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ دابه‌شكردنى مووچەی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان، به‌ڵام به به‌هانه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا حكومه‌تى هه‌رێم موچه دابه‌ش ناكات، به‌مه‌ش هێنده‌ى تر هاوڵاتیان و موچه‌خۆران شه‌كه‌ت و ماندوو و گیرفان به‌تاڵ بوون، كه ئه‌مه سه‌ره‌تاییترین مافى ئه‌وانه‌و ئه‌ركى حكومه‌ت داراییه كه پێشێلی کردوە.
ئێمه له فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له سۆنگه‌ى هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتى و به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى گوزه‌رانى خه‌ڵك، ودوای پەیرەوکردنی رێکارەتەندرووستیەکان داواى دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین تایبه‌ت به هۆكارى دابه‌شنه‌كردنى موچه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، كه تیایدا هه‌ریه‌كه له به‌رێزان سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى و وه‌زیرى دارایی بانگهێشت بكرێن بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، به مه‌به‌ستى گه‌یشتن به چاره‌سه‌رو ده‌رئه‌نجامى دروست و گونجاو و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و گرفته، هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ى دڵنیایی بۆ سه‌رجه‌م موچه‌خۆران به وه‌رگرتنى موچه‌كانیان له كات و ساتى دیاریكراوى خۆیداو نه‌هێشتنى دڵه‌ڕاوكێ له‌سه‌ر بارودۆخى دارایی.
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانى كوردستان
24/3/2020