بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە هەڵەبجە كوشتنی لێ كەوتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە كەسێك كوژرا".

 

بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئادار، لە گوندی غوڵامی سەر بە ناحییەی سیروان لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی كێشەی زەوی و زار كەسێك بە ناوی (ك،ع،غ) تەمەن ٤٨ ساڵ  پیشەی جوتیار كوژرا".

ئاماژە بەوەشكراوە" برای كوژراوێكیش بە ناوی (م،ع،ع) بریندار دەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت و دوای گەیشتنی مەفرەزەكانی پۆلیس تۆمەتبارەكە خۆی رادەستی پۆلیس دەكات و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوە".




PM:02:48:25/03/2020