نەخۆشخانەی گشتی بالیسان بانگەوازێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

نەخۆشخانەی گشتی بالیسان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو كە قایمقامی شەقڵاوە بە بەربەستی كۆنكرێتی ڕێگەی نێوان بالیسان – شەقڵاوەی داخستووە و ڕێگەش نادرێت بەوەی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن لەو ڕێیەوە نەخۆش بۆ هەولێر بگوازێتەوە.

 

دەقی بانگەوازەكە:

 

بانگەوازێکی بەپەلە لەنەخۆشخانەی گشتی بالیسانەوە…

بەبڕیاری قایمقامی قەزای شەقلاوە ڕێگای نێوان بالیسان-شەقلاوە بەکۆنکرێت داخراوەو ڕێگا نادرێت تەنانەت حاڵەتە کت وپڕەکان بەئەمبولانسیش لەنەخۆشخانەی بالیسانەوە بگوازرێنەوە بۆ فریاکەوتنەکانی شاری هەولێر.

دوای ئەوەی بەڕێزیان پێی ڕاگەیاندین فرمانەکە لەوەزیری ناوخۆوە دەرچوە،پەیوەندیمان بەبەڕێز وەزیری ناوخۆکردوەو بەڕێزیان ئاگاداری باردۆخەکە نەبووەو بڕیارەکە لای ئەو دەرنەچوە.

هەموو خەڵکی کوردستان باش دەزانێت تا ئێستا هیچ یاسایەک بوونی نیە ڕێگا بەئەمبولانس بگرێت لەکاتی گواستنەوەی حالەتی گەواری ،بەداخەوە قایمقامی قەزای شەقلاوە بەبڕیارێکی تایبەت ڕێگاکەی بەکۆنکرێت گرتووە،
بێدەنگ نابین لەئاست ئەم زوڵمە، باکیشمان بەهیچ سزایەک نیە لەسەر ئەو بابەتە.

لێرەوە بانگەواز دەکەین خەلکی ناوچەکە ئەم بابەتە بەهەند وەربگرن وئێمە لەنزیکەوە ئاگاداری معاناتی خەلکی خۆمانین کە پێویستیان بە تیمی پزیشک وئەمبولانسەکانی نەخۆشخانەکەمان هەیە.

تا ئەم دەقەیە لەماوەی تەنیا 48کاتژمێردا سێ حالەتی کت وپڕو نەزیف بوون ڕویان لەنەخۆشخانەکەمان کردوە نەتوانرەوە بگەینرێنە فریاکەوتنەکانی هەولێر.

وەزیرە بەڕێزەکانی پەیوەندیدار بەم بارودۆخە ئاگادار کراونەتەوەو ئەوانیش بەهیچ جۆرێک ڕازی نین بەداخستنی ڕێگا بەدەم ئەم بولانس وحالەتە کت وپڕەکان.

لێرەوە ڕایدەگەینین تا کردنەوەی ئەم ڕێگایە بۆ ئەمبولانسەکانمان بێدەنگ نابین وبابەتەکە دەبێت بگات بەبەڕێزان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردسان وبەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەت.
باهەموو خەلکی کوردستان وناوچەکەش بزانێت،دوێنێ پێنج شەممە چوینە بەردەم بەڕێزیان لەقایمقامیەتی شەقلاوە داوامان لێکرد تەنیا دوو خولەک گفتوگۆبکەین زۆر بەتوندی داواکەی ڕەتکردینەوەوئامادەنەبوو تەنیا دووخولەک گوێ ڕابگرێت بۆمان.

کە وەك بەڕێوەبەری نەخۆشخانەو تیمی تەندروستی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان سەردانمان کردبوو.

ویستمان معاناتی ئەمبولانس وپزیشک وکارمەندەکان وخەلکی ناوچەکە لەنزیکەوە بگەینین بەڵام بێ هیچ وتەیەک ڕەتی کردوە گوێمان بۆبگرێت.

هۆکارەکەشی ئەوە بوو بابەتێک لەلاپەڕەی تایبەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەکەمان بلاوکرابویەوە لەفەیس بووک تێیدا داوای کرد ئەو ئاستەنگیەیی بۆ ئەمبولانسەکانمان وتیمی پزیشکی دروست بوە چارەسەر بکرێت،وادیارە بابەتەکەمان بەڕێزیانی دڵگران کردبوو.

بەلام گوێنەگرتن وبەدەمەوە نەهاتنی بەڕێزیان ئێمە سارد ناکاتەوە، داوا لەهاوڵاتیانی ئازیزو خەم خۆرو دلسۆزانی ناوچەکە بەگشتی دەکەین هاوکارمان بن وبابەتەکە بەهەند وەربگرن.

ودەبێت بەڕێز قایمقامی شەقلاوە ئەوە باش بزانێت تیمی پزیشکان وئەمبولانس وحالەتە کت وپڕەکان یان حالەتە گوماناویەکانی توش بوو بەڤایرۆسی کۆڕۆنا بەهیچ یاسایەک ڕێگایان لێناگیرێت وناکرێت بەدوو ئەمبولانس ودوو تیمی جیاواز یەک نەخۆش بگوازرێتەوە وەک جەنابیان داوای کردبوو لەچیایی زینەتیر حالەت تەواریەکان لەڕێگای نەخۆشخانەی هەریرەوە وەربگیرێن.

خۆ ئەگەر خوانەخواستە حالەتێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنا هەبێت ئەوکات چی وکێ بەرپرسیارێتی هەڵدەگرێت وچۆن دەکرێت لەڕێگای دوو تیمەوە بگوازرێتەوە.

ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی بالیسان…



PM:03:52:27/03/2020