وەزارەتی تەندروستی بانگەوازێکی نوێ‌و گرنگی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کەوا پێشتر گەشتی دەرەوەی وڵاتیان کردووە لە 2/15 تاوەکو ئێستا جگە لەوانەی کەڕەنتین کراون یان پشکنینیان بۆ کراوە بەزووترین کات و بەپەلە پەیوەندی بە هێڵی گەرم ژمارە ١٢٢ بکەن".


وەزارەتی تەندروستی لە نوێترین راگەیاندنیدا جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو داواکردنە تەنها بۆ پشکنینەو دەڵێت"دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها بۆ پشکنین و بەرژەوەندی خۆتان و کەسوکارتانە بەپێچەوانەوە هەر هاووڵاتیەکی گەڕاوە لە دەرەوەی وڵات لە ماوەی دیاریکراودا پشکنینی تاقیگەی نەبێت ڕێککاری یاسایی بەرامبەر وەردەگیرێت".

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (150) تووشبوو، لەنێویاندا (2) مردن هەیە و (56) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

 

 




PM:04:03:30/03/2020