بههۆی تووشبوونی دوو كهس به كۆرۆنا، ناحییهی بازیانی سهر به شاری سلێمانی كهرنتینه كران و ئهگهری ههیه ژمارهیهكی تر بههۆی ئهو دوو كهسهوه تووشی پهتای كۆرۆنا بووبێتن.
دوای تۆماركردنی دووەم كەس بە تووشبوونی كۆرۆنا لە ناحیەی بازیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی، بە گوێرەى ئەو زانیاریانەى بڵاوکراوەتەوە ئێستا بە تەواوى ناحیەکە کەرەنتینکرا.
ئەمەش لەکاتێکخدایە ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی ئافرەتێكیتری بە كۆرۆنا لە ناحیەی بازیان راگەیاند ئەوەش بووە دووەم كەس لە ناحیەكە.
هاوکات هەر دوێنێ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان ئاگاداریەكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردبوو" داوا لە هاووڵاتییانی سنوری ناحیەی بازیان دەكەین لە ماڵەكانی خۆیان بمێنەوە و بە هیچ شێوەیەك دانیشتوانی ناوەندی ناحیەی بازیان نەچنە دەرەوە بۆ ناوچەكانی تری بازیان".