پارەی مانگی سێی مامۆستایانی وانەبێژی رانیە دابەشدەکرێت

بەرێوەبەرایەتی پەروەردە رانیە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن لەبارەی لیستی کرێی وانەبێژی مانگی سێی مامۆستایان دەکاتەوە.
پەروەردەی رانیە بەپێی راگەیەندراوێک ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەکانی خوێندن (باخچەکان، قوتابخانە بنەڕەتییەکان، خوێندنگە ئامادەییەکان) دەکاتەوە کە لیستی وانەبێژی مانگی سێ ئامادە بکەن و ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 22/4/2020 کاتژمێر 9 بیبەن بۆ هۆبەی وردبینی".


لە راگەیەندنەکەدا هاتووە " پەروەردەی رانیە داوا دکات بەم مەرجانەی کە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە لیستەکە ئامادە بکەن.
مەرجەکان:
1- تەنها مامۆستای دانەمەزراو بنووسن و میلاکی دامەزراو و گرێبەست مەنووسن.
2- ڕۆژە پشووەکان مەنووسن کە ئەوانیش ( 5ی3 و 11ی 3 هەتا 23ی 3)ەیە.
3- دەبێت مۆر و ئیمزای سەرپەرشتیاری لێ درابێت.
4- وانەی دەرەوەی پۆل لاصفی) مەنووسن.
 


PM:02:31:17/04/2020