بزانە رۆناڵدۆی دیاردە چی بە کرسیتیانۆ دەڵێت



لە نوێترین لێدوانیدا رۆناڵدۆی دیاردە باسی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات ورایدەگەیەنێت ئەو یاریزانە بێزارە کاتێک ناوی من دەهێنرێت.

دیاردە دەڵێت، کریستیانۆ بێزار دەبێت کاتێک خەڵک من بە رۆناڵدۆی راستەقینە دەزانن، ئێمە ناتوانین سنورێک بۆ خەڵک دانێین و کۆنترۆڵیان بکەین، بەڵام کریستیانۆ بەهۆی زۆری گۆڵەکانی و بەردەوامی لە ئاستی راستەقینەی خۆی ناوی لە مێژووداو لە دڵی هاندەران دەمێنێتەوە.
دەشڵێت رۆنالدۆ وەکو میسی لە باشترینەکانی جیهانن و هاوشێوەی یەکن.


PM:03:39:21/04/2020