ریشی کاپور ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود کۆچی دوایکرد

ریشی کاپور ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود و هیندستان لە تەمەنی ٦٧ ساڵی بەهۆی شێرپەنجەی خوێنەوە کۆچی دوایی کرد
 
بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردن، ئەکتەری بەناوبانگی مێژووی سینەمای هیندستان و بۆلیود ریشی کاپور لە تەمەنی ٦٧ ساڵی بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.

لە چەند ساڵی رابردوودا ریشی کاپور تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بوو، هەربۆیە لە وڵاتی نیویۆرک لە ژێر چاودێری پزیشکیدا چارەسەری وەردەگرت و ماوەی ساڵێکە گەڕاوەتەوە مۆمبای، بەڵام لەم کۆتاییەدا تەندروستی ناجێگیر بوو، دواجار ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆچی دوایی کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە ئەستێرەیەکی دیکەی بەناوبانگ عیرفان خان بەهەمانشێوە بە شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد، واتە لە ماوەی دوو رۆژدا بۆلیود دوو ئەستێرەی دیاری لەدەستدا.


PM:03:20:30/04/2020