ناوی کاندیدەکانی کابینەکەی کازمی ئاشکرا دەبێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی پێشکەشکردنی ناوی کابینەی کازمی بە پەرلەمانی عێراق، ناوی ئەو کاندیدانەی تا ئێستا یەکلای بوونەتەوە بۆ پۆستەکان ئاشکرا دەکرێن، لەنێو ئەو ناوانەدا عەدنان زەرفی وەک کانید بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ بەدیدەکرێت.( عەدنان زەرفی کاندیدی پێش کازمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ).

 

کورد لەو وەزارەتانە، تا ئێستا سێ وەزارەتی بۆ دانراوە، تاکە وەزیرێکی کوردیش کە ناوەکەی وەک کاندید تا ئێستا لە کابینەکەدا یەکلایی بووبێتەوە، نازەنین محەمەد وسوە کە کانیدی پارتیە بۆ وەزارەتی شارەوانیەکان و ئیسکان.

 

 



AM:10:58:02/05/2020