رەعدی کچە گەورەکەی سەدام لەسەر ئوتۆمبێلەکەی عودەی برای هاتە دەنگ

کچە گەورەکەی سەدام حوسێن، پەیامێکی بڵاوکردەوەو هەرەشەی دەستبردن بۆ سامانی خێزانیان دەبات و دەڵێت" هەر کەسێک دەست بۆ سەروەت و سامانەکەمان ببات روبەروی لێپرسینەوە دەبێت".

 

رەعد، کچە ڤگەورەی سەدام حسێن لە پێگەی فەرمی خۆی لە "تویتەر" پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکردووە" هەرکەسێک دەست بۆ  سەروەت و سامانی خێزانی و کەسیمان ببات روبەڕوی دادگا دەبێتەوە".

 

رەعد ڕاشیگەیاندووە" کەسانی دیکەش ئاگاداردەکەینەوە خۆیان لەم بابەتەدا تێکەڵ نەکەن بەهەر هۆکارێکە، چونکە روبەروی یاسا دەبنەوە".

 

ئەو وتانەی رەعد دوای ئەوە هات، بڵاوبونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلێکی فێراری مۆدێل کۆن کە پێشتر هی عودەی کوڕە گەورەی سەدام حوسێن بوە، خواستێکی زۆری لەسەرە و بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکیش لە گەراجێکدا لە هەولێر بەجێهێلراوە.

 
 
 


PM:11:22:03/05/2020