ئەگەر هەیە ڤاکسینی کۆڕۆنا تا کۆتایی پایز، یان سەرەتای زستانی ٢٠٢٠ ئامادەبێت

لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی CBS News ی ئەمریکیدا ئەنتۆنیو فاوچی ئاشکرای دەکات ئەگەر هەیە کە ڤاکسینی کۆڕۆنا  تا کۆتایی پایز، یان سەرەتای زستانی ئەمساڵ ئامادەبێت.

لە ڕاگەیاندنێکدا لەبەردەم لیژنەی تەندروستی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە ڕێگەی سکایپەوە سازکراوە، سەرۆکی ئینستیتوی نەتەوەی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە خورشتی و درمیەکانی ئەمریکا، پرۆفیسور ئەنتۆنیو فاوچی ڕایگەیاندووە" هەوڵە بەردەوامەکان بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی نەخۆشی کۆڕۆنا ئێستا لەقۆناغی تاقینەوەدان و گەشبینە کە رەنگە  تا کۆتایی پایز یان سەرەتای زستانی ٢٠٢٠ ئاما دەبێت.بۆ بەکارهێنان". 

بە پێی وتەکانی فاوچی، " تاقیگەی ئین ئای ئێچ بەهاوکاری ژمارەیەک کۆمپانیای دروستکردنی دەرمان، چەند پێکهاتەیەکی دەرمان خراونەتە قۆناغی تاقیکردنەوەی (سەریریەوە) کە ئەگەر سەرکەوتووبن،  دەبن بە ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید -١٩).

فاوچی نایشارێتەوە کە رەنگە هەندێک لەو جۆرەڤاکسینە کاریگەری نەرێنیان هەبێت، بەڵام گەشبینە کە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە رەنگە ماوەیەکی کەمتری پێ بچێت لەو١٢- ١٨ مانگەی کە پێشینی دەکرا.

 


PM:11:24:12/05/2020