زانیاری زیاتر لەسەر ئەو گەنجەی لە نزیک شەقامی سالم خۆی خنکاند

ئەو گەنجەی پاشنیوەرۆی ئەمرۆ ١٤ی ئایار لە سلێمانی لە شەقامی سالم خۆی بەتاوەرێکی کارەبادا هەڵواسیوو و خۆی خنکان، تا ئێستا پێناسەکەی نەزانراوەو ناو شوناسی نەزانراوە.

 

بەپێی زانیاریەکانی " سپی " ئەو گەنجە کە جلێکی ئاسایی هەژارانەی لەبەردابووە، نە پێناسی پێبووە، نە تەلەفون ( مۆبایل).

 

هەروەها ئەو گەنجە لە رێگای قایشەکەی پانتۆڵەکە خۆی خنکاندووە، تا ئێستا نازانریت کێ و چ نەتەوەیەکە.

 

تەرمی ئەو گەنجە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری.

 

پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی لە نزیک شەقامی ساڵم، گەنجێکی نەناسراو خۆی بە تاوەرێکی کارەباییدا هەڵواسی کەدەکەوێتە نێوان ماڵی کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی بالآی یەکێتی و یانەی ئەندازیاران.

 

 

 



PM:09:31:14/05/2020