ڤیدیۆ.. لە دهۆک مامۆستایەک داوای گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە دەکات، دەستگیردەکرێت

مامۆستایان دهۆک و فەرمانبەران دوێنێ هەینی لەرێگای تۆڕە کۆمەلآیەتیەکانەوە پەیامێک بۆ گردبوونەوەیەکی ئاشتیانە رادەگەیەنن، شەوی رابردوو یەكێک لەو مامۆستا چالاکوانانە دەستگیر دەکرێت.

 

لە ڤیدیۆیەک مامۆستا بەدەل بەراوری لە پەیامێکدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، بانگەشەیەکی ئاشتیانە بۆ گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەرامبەر دواکەوتنی موووچە دەکات، بەلآم دوێنێ شەو هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ئەو مامۆستایەیان دەستگیرکردووە.

 

لەو پەیامەدا ئەو مامۆستایە داوا دەکات کە خەڵکی دهۆک لە پارکی ئازادی لەناو بازاڕی دهۆک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکبخەن وەک هەڵوێستێک بەرامبەر دواکەوتنی مووچە. وەک بەدەل بەراوری ئاماژەی بۆ دەکات گردبوونەوەکە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٦ی ئایارە لە پارکی ئازادی نزیک یانەی وەرزشی دهۆک.

 

ئەو مامۆستایە باس لەوە دەکات کە ئەوان داوای مۆڵەتیان لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت کردووە، بەلآم بەرپرسانی ئەو شارە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ئەوان مۆڵەتیان بەهیچ گردبوونەوەیەک نەداوە.

 



AM:09:22:16/05/2020