وەزارەتی تەندروستی پشكنین بۆ عومرەكاران دەكات "بۆ رێگریە لە نەخۆشی كۆرۆنا"

‌ژمارەیەك عومرەكاری هەرێم لە سعودیە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایدەگەیەنێت تائێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوڵاتیەك تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبووەو پشكنینیش بۆ هەموو ئەو عومرەكارانە دەكەن كە لەسعودیە دەگەڕێنەوە.
خەندان: وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فرۆكەخانەكانی هەرێمدا لە رێگەی چەند تیمێكەوە پشكنین بۆ ئەو عەمرەكارانە دەكات كە لە وڵاتی سعودیە دەگەڕێنەوە، ئەمەش بۆ رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا.



AM:11:52:17/05/2014