د. چیا عەباس سیاسی و رۆشنبیر، دەڵێت " كاك نه‌وشیروان له كۆتا قۆناغه‌كانی ژیاندا زۆر په‌شیمان بوو له زۆر شت، به‌ڵام له دۆخێكی ته‌ندروستی وابوو كه نه‌یده‌توانی زۆر شت بكات".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا، د. چیا عەباس هاوڕێ نزیکی رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆران، نەوشیروان مستەفا لەسەر دوا رۆژەکانی ژیانی زانیاری نوێ ئاشكرا دەکات و دەڵێت" كاك نه‌وشیروان پێش كۆچی دوایی به‌ڕاشكاوی ده‌یوت من تا له‌ژیاندا مابم نایه‌ڵم كوڕه‌كانم هیچ پۆستێك و ده‌ورێكیان له‌ناو گۆڕاندا هه‌بێت".
د.چیا عه‌باس نوری یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی پێشوو، هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌دامه‌زرێنه‌رانی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات كه پێشتر ڕایانگه‌یاند، له‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان جیابونه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گۆڕانخواز ڕه‌وتێكی نویان ڕاگه‌یاند له‌ژێر ناوی "ئاینده‌ی نیشتمان" باس له‌هۆكاری دروستكردنی ڕه‌وته نوێیه‌كه‌یان ده‌كات و ده‌ڵێت" من حه‌سودی به‌سه‌ركرده‌كانی ئێستای گۆڕان نابه‌م ده‌بێت خۆیان حه‌سودی به‌خۆیان ببه‌ن، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووایه كه ئه‌مانه ده‌توانن گۆڕانكاری و چاكسازی بكه‌ن ئه‌وا له‌دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ده‌نگه‌كانی گۆڕان نه‌ده‌هاته‌خوار، ده‌شڵێت"كاك نه‌وشیروان له كۆتا قۆناغه‌كانی ژیاندا زۆر په‌شیمان بووه له زۆر شت له هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، له چاوه‌ڕوانیه‌كانی و له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌وانی داڕشتبوو، به‌ڵام ئیتر ئه‌و له دۆخێكی ته‌ندروستی وابوو كه نه‌یده‌توانی زۆر شت بكات." د.چیا عه‌باس پێشتر له ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی كاری كردووه سه‌باره‌ت به كۆنگره‌ی یه‌كێتی و ئێستای ئه‌و حیزبه‌ش وتی "كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ دواوه نه‌بێت، هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بووه ، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك نه‌یتوانی باڵ و كێشه ناوخۆییه‌كان له‌ناو ببات ، هه‌روه‌ها پێش بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی له شۆڕشی ئه‌یلول له‌ڕیزه‌كانی قوتابیانی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووه، سه‌باره‌ت به ئێستای ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر مێژووی پارتی بخوێنیته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تاوه‌كو ئێستاباڵ باڵێن هه‌بووه و هه‌یه به‌ڵام ئه‌وان وه‌كو عه‌ره‌به‌كانی سوریا وان كه ناتوانن له‌یه‌كتری بترازێن چونكه ئه‌گه‌ر له‌یه‌كتر بترازێن نامێنن كه‌سیان."
د.چیا عه‌باس باسی له‌دروستبوونی ڕه‌وته نوێیه‌كه‌یان (ئایندی نیشتمان)ی كرد و وتی" له‌ناو ئێمه له ساڵی 2018 وه‌پاش ئه‌وه‌ی كه‌وا داكشانی ده‌سه‌ڵاتدارانی گۆڕان و لادانیان له پرنسیپه‌كان، به‌وهۆیه‌وه ئاراسته‌یه‌كمان دروستكرد به‌ناوی ئاراسته‌ی پڕۆ گۆڕان واته پرۆژه‌یه‌ك بوو بۆ گۆڕانكاری و چاكسازی له گۆڕان. په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵدا كردن و قسه‌مان له‌گه‌ڵدا كردن و سه‌ركردایه‌تیه‌كانمان بینیین، هه‌موویان پشت گوێ خستین، به‌یه‌ك وشه پێیان وتین ئێمه گوێتان لێ ناگرین، ده‌بن به پارتی، ده‌بن به‌یه‌كێتی بڕۆن ببن به‌وه، ئێمه بێ خه‌م و بێ باكیین له‌وه ئێمه هه‌ر ته‌حه‌مول و ئاراممان هه‌بوو، ڕاگه‌یاندنه‌كانمان بڵاو كردووه، خۆمان ڕێكخستبوو وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێك له‌ناو گۆڕاندا، به كۆمه‌ڵێك دامه‌زراوه و ژووری تایبه‌تی و كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی تایبه‌ت هه‌موو ئه‌مانه‌مان له‌ده‌ره‌وه دروست كردبوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناوه‌وه-ش كۆمه‌ڵێك په‌یوه‌ندی تۆكمه و توندوتۆڵمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسوڕاوه ناڕازییه‌كان دروستكرد بوو كه گوێیان نه‌گرت گه‌یشتینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌مانه هیچ مه‌جالی ئه‌وه‌ی تێدا نیه چاكسازی تێدا بكرێت، ئیتر بۆچی ئاسنی سارد بوكتین؟
هه‌روه‌ها وتی" بڕیارماندا ئێمه له‌مه‌ودا به ئاراسته‌ی چاكسازی وگۆڕانكاری له‌ناو گۆڕاندا ئیش ناكه‌ین ، به ئاراسته‌یه‌ك ئیش ده‌كه‌ین ئاینده‌یه‌ك بۆ نیشتمانی خۆمان چه‌ندمان پێ ده‌كرێت بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌شه‌دار و باشی بۆ دابین بكه‌ین به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌و گروپانه‌ی ناڕازین له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ین وه‌كو كارتێكی فشار له‌ڕێگه‌ی ڕێكخراوه مه‌نده‌نیه‌كانه‌وه له‌ڕێگه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م كاره بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا به‌نیازن (ئاینده‌ی نیشتمان) بكه‌نه حیزب ؟ د.چیا عه‌باس ده‌ڵێت" نه‌خێر، حیزب له كوردستاندا باوی نه‌ماوه، بۆنی حیزبت لێ بێت خه‌ڵك نه‌فره‌تت لێ ده‌كات."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌ی به‌نیازن به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده بكه‌ن؟ د.چیا عه‌باس ده‌ڵێت" ئه‌وه كه‌وتۆته سه‌ر ئاینده‌ی ئێمه چه‌ند به‌هێز وبه‌رنامه و كارنامه‌ی سیاسی ئێمه چۆن ده‌بێت ئایا له‌ئاستی داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدایه، ئه‌گه‌ر له‌ئاستی ئه‌وه‌دا نه‌بێت ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی تر بۆخۆمان پوچه‌ڵ ده‌بینه‌وه و فش ده‌بینه‌وه واقیع وایه."
ئایا هه‌مان به‌رنامه‌ی كاك نه‌وشیروان كه بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داینا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن یا جیاوازتره به‌رنامه‌كه‌تان؟ له‌وه‌ڵامدا د.چیا عه‌باس وتی" ئێمه په‌یڕه‌و پڕۆگرامێكی جیاوازمان هه‌یه . ئێمه زۆر سوود له مێژووی كاك نه‌وشیروان و له پره‌نسیپه‌كانی وه‌رده‌گرین وه به‌سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزمای بێ وێنه‌ی ده‌بینین له مێژووی كوردایه‌تیدا له باشوری كوردستان . ئێمه خۆمان نه‌به‌ستۆته‌وه به كاك نه‌وشیروان و گۆڕان به‌ڵام ئێمه ده‌بێت سوود له ئه‌زموون و بۆچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و تێڕامانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی گۆران ببینیین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێكی هه‌رێم كوردستاندا هه‌یه؟ د.چیا ده‌ڵێت" ئێمه له‌سه‌ره‌تای دروست بوونداین ، تاوه‌كو ئێستا ڕاگه‌یه‌نراوێكمان بڵاو كردۆته‌وه به‌ڵام ئێمه له‌په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام داین له‌گه‌ڵ گروپه ناڕازییه‌كانی ناو كوردستان به‌هه‌موو ئاڕاسته فیكری و ئاینیه‌كانیه‌وه، هیوادارین به‌یه‌كه‌وه بتوانیین لێكتێگه‌یشتنێك ، سه‌قفێك، سه‌كۆیه‌ك دروست بكه‌ین ، سه‌كۆی لێكتێگه‌یشتن بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه بتوانیین فشارێكی گه‌وره له‌م دۆخه‌ی ئێستای له كوردستاندایه دروست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و گۆڕانكاری و چاكسازی بنه‌ڕه‌تی بێت، وه ئێمه سه‌یری گۆڕان وه‌كو پارتی ویه‌كێتی و هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ین . شتی باش بكه‌ن ده‌ڵیین شتی باشتان كردووه، شتی خراپ بكه‌ن ده‌ڵێن ئێوه ئه‌و شتانه‌تان خراپ كردووه واته به‌یه‌ك چاو سه‌یریان ده‌كه‌ین."
د.چیا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چ لایه‌نێكی سیاسی له‌دوای ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وته‌كه‌تان په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون؟ ده‌ڵێت" تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندیمان پێوه كراوه، په‌یوه‌ندی باشمان پێوه‌كراوه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه به گشتی، دۆخی كوردستان ئه‌و دۆخه نیه وه‌كو له ئه‌مه‌ریكا و وڵاتێكی ئه‌وروپی و سیسته‌مێكی دیموكراسی ڕاستگۆیانه‌و شه‌فافانه هه‌موو شتێك بكرێت، به‌ڵام ئێمه هیچ ده‌رگایه‌كمان به‌ڕووی هیچ دیالۆگێك و گفتوگۆ و قسه‌كردندا دانه‌خستووه، گوێ ده‌گرین و بۆچوونی خۆشمان به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێین، ئێمه هیچ شتێكمان نییه كه بیشارینه‌وه."
"كاك نه‌وشیروان سه‌ركرده‌یه‌كی كاریزما بوو، مێژوو دروستی كردبوو، كاك نه‌وشیروان نه بنه‌ماڵه و نه عه‌شره‌ت و نه پاره‌ی هه‌بووه, كاك نه‌وشیروان له ئاكامی خه‌باتی خۆی و ماندوو بوون و دڵسۆزی خۆیه‌وه ئه‌و پێگه‌یه‌ی دروست كردووه، كاك نه‌وشیروان شتێكی زۆر جیاوازه له‌وه‌ی به‌راوردی بكه‌ی به سه‌ركرده‌كانی تر له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ سه‌ركرده‌كانی تر كه‌هه‌موویان خه‌ڵكی ماندوون و قوربانیان داوه،له مێژوودا ناتوانرێت هه‌موو ڕۆژێك كاریزمایه‌ك دروست بكرێت، ئه‌وه‌ی من گله‌یی و گازه‌نده‌م هه‌یه دوای نه‌مانی كاریزما كه كاك نه‌وشیروان بوو، ده‌بوایه سه‌ركرده‌كانی گۆڕان په‌یڕه‌وی ده‌سته‌جه‌معیان بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایه‌ی ئه‌و دروستی كردووه پڕیان بكردایه‌وه‌كه مه‌خابن ئه‌وه‌یان نه‌كردووه."د.چیا عه‌باس واده‌ڵێت"
د. چیا ئه‌وه‌شی وت"من له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له براده‌رانی تر له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڕان بووین له ده‌ره‌وه، ئێمه زۆر نزیك بووین له كاك نه‌وشیروان ، گوێڕایه‌ڵی ئه‌و بووین قسه‌مان له‌گه‌ڵیدا كردووه، هه‌موو شتێك به‌تاوتوێكردن باسكردووه، من حه‌سودیان پێ نابه‌م ، ده‌بێت خۆیان حه‌سودی به‌خۆیان ببه‌ن."
" ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووایه كه ئه‌مانه ده‌توانن گۆڕانكاری و چاكسازی بكه‌ن ئه‌وا له‌دوو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ده‌نگه‌كانی گۆڕان نه‌ده‌هاته‌خوار "
د.چیا عه‌باس ده‌شڵێت" من پێم وایه ئه‌مانه "ئیرسێكی" كاك نه‌وشیروان یان وه‌رگرتووه، ئه‌و ئیرسه مه‌عنه‌ویه ، سیاسیه، ماددیه.له‌ڕووی سیاسی و مه‌عنه‌ویه‌وه ، خۆیان شه‌رعیه‌تیان به‌خۆیان داوه و سه‌ركردایه‌تیه‌كیان دروستكردووه، له‌ڕووی تره‌وه حیزبی گۆڕانكاری و چاكسازی موڵكی كه‌س نیه، ده‌بێت بیسه‌لمێنی به‌كردار ، ئه‌گه‌ر به‌كردار نه‌یسه‌لمێنێت كه ئه‌هلی گۆڕانكاری و چاكسازیت تا ئێواره هه‌ر هاوار بكه، خه‌ڵك باوه‌ڕت پێ ناكات ئه‌وه‌ش له‌ناو گۆڕاندا سه‌لمێنرا به‌وه‌ی به‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی گوڕاندا هات له دوو هه‌ڵبژاردندا. ئه‌گه‌ر خه‌ڵك باوه‌ڕی به‌وه هه‌بووایه كه ئه‌مانه ده‌توانن گۆڕانكاری و چاكسازی بكه‌ن ، خه‌ڵك متمانه‌ی پێیان ده‌بوو، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه ڕووی نه‌داوه‌و ڕوو له‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی زیاتره، له‌به‌ر ئه‌وه كه‌وتۆته سه‌ر ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی و جه‌ماوه‌ر و ده‌نگی خۆیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه چۆن متمانه‌ده‌كه‌ن."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئێمه وه‌كوگۆڕانخوازانی پێشوو، باوه‌ڕمان وایه له‌ناو گۆراِنی ئێستادا هیچ چاكسازی و گۆڕانكاریه‌ك ناكرێت ، ئه‌وانه بوون به به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و بوون به پاشكۆیه‌كی ده‌سه‌ڵات، هیچ هیوایه‌ك نییه له‌سایه‌ی ئه‌مانه بتوانن ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ ئه‌م میلله‌ته به‌لایه‌نی كه‌م پێش بینی بكرێت."
د.چیا عه‌باس یەكێك لە هاورێ و كارەكتەرە نزیكەكانی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوی دیاری پێشووی بزوتنەوەی گۆڕان لەدەرەوەی وڵات ده‌ڵێت" من له‌و باوه‌ڕه‌دام كاك نه‌وشیروان له كۆتا قۆناغه‌كانی ژیاندا زۆر په‌شیمان بووه له زۆر شت، له هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك، له چاوه‌ڕوانیه‌كانی وه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه بۆ ئه‌وانی داڕشتبوو، به‌ڵام ئیتر ئه‌و له دۆخێكی ته‌ندروستی وابوو كه نه‌یده‌توانی زۆر شت بكات."
د.چیا ده‌شڵێت" كاك نه‌وشیروان له گۆڕان په‌شیمان نه‌بووه، په‌شیمان بوو له‌هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵێك له‌و هاوكارانه‌ی، له‌وانه‌ی كه مه‌جالی پێداون و گه‌شه‌ی پێكردوون و بواری بۆ ڕه‌خساندوون بێنه پێشه‌وه و به‌رپرسیارێتی وه‌ربگرن و ببن به واجیهه‌ی گۆڕان، ئه‌وه له ئه‌نجامی ئه‌زموونی خۆیدا بووه له‌به‌رئه‌وی بواری ته‌ندروستی زۆر به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چوو، توانا‌و هێزی ئه‌وه‌ی تیا نه‌مابوو كه به‌جددی چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه بكات."
د.چیا عه‌باس خۆی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه‌یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه، ئه‌و پێشبینی بۆ ئایندی بزوتنه‌وه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت" به‌لای منه‌وه گۆڕان ده‌بێت به هێزێكی پاشكۆی ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری له‌خۆیدا نه‌كات و خاوه‌نی هه‌ڵوێستی جددی خۆی نه‌بێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پرنسیپه ڕه‌سه‌نه‌كانی گۆڕان، وه‌كو هێزێكی بچوك ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و12 كورسیه‌ی ئێستاشی كه‌م ده‌كاته‌وه و نابێ به هێزێكی كاریگه‌ر به‌داخه‌وه ئه‌وه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی گۆڕاندا ئه‌و دۆخه دروست بووه. "
هه‌روه‌ها ئاماژه به كوڕه‌كانی (نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌كات و وتی" من ناڵێم هیچ كاریگه‌ریان نییه، كاك نه‌وشیروان پێش كۆچی دوایی چه‌ندین خه‌ڵك ده‌هاتن بۆ لای و به‌ڕاشكاوی باسی ده‌كرد، ده‌یوت من تا له‌ژیاندا مابم نایه‌ڵم كوڕه‌كانم هیچ پۆستێك و ده‌ورێكیان له‌ناو گۆڕاندا هه‌بێت."
د.چیا عه‌باس وتیشی" ئه‌وه شوێنی پرسیاره بۆچی گرده‌كه و كۆمپانیای وشه-ی كرد به‌ناوی كوڕه‌كانیه‌وه، به بۆچوونی من "كاك نه‌وشیروان" بۆچوونێكی هه‌بوو ئه‌وه‌ی من لێی تێگه‌یشتبم له قسه‌كانی ده‌بێت هه‌رچی مومته‌له‌كاتی گۆڕان هه‌یه و كۆمپانیای وشه‌یه له ده‌ستێكی ئه‌مین دا بێت، "به‌ڵام هه‌ندێك ڕووداوی مێژووی هه‌یه له پێش كۆچی دوایی "كاك نه‌وشیروان" به دوو سێ مانگ ڕوویداوه." د.چیا واده‌ڵێت"
"كۆنگره‌ی یه‌كێتی، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ دواوه نه‌بێت، هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بووه ، به‌ڵام تاڕاده‌یه‌ك نه‌یتوانی باڵ و كێشه ناوخۆییه‌كان له‌ناو ببات "
د.چیا له‌پێش دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بووه، سه‌باره‌ت به دۆخی یه‌كێتی له‌دوای كۆنگره ده‌ڵێت" من پێم وایه دوای كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك بۆ دواوه نه‌بێت، هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بووه، وه ئه‌و هه‌نگاوه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاریان كردووه، گۆڕانكارییه‌كان له‌شێوه‌ی ڕێكخراوه‌یی، له‌شێوه‌ی پێكهاته‌كانی سه‌ركردایه‌تی گۆڕان و ڕێكخراوه‌یدا، به‌ڵام له‌ڕووی به‌رنامه و كاركردنه‌وه، گۆڕانكاری وا به‌سه‌ریدا نه‌هاتووه، ئه‌م گۆڕانكاریانه نه‌وه‌یه‌كی نوێی هێناوه‌ته پێشه‌وه، وه به‌نزیكه‌یی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌م ئاسته له‌ئێستادا نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كون و قوژبنێكی كوردستانی گرتۆته‌وه له ناحیه و قه‌زا و شاره‌كان و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌زموون بكرێت بۆ "ئه‌مری واقع" كه ئه‌مانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن ده‌نگی هاوڵاتی بن، ده‌نگی خه‌ڵك بن، ئه‌وا گۆڕانكاریه‌كی گه‌وره‌یه، تا ئێستا ئه‌وه پرسیاره ئایا یه‌كێتی ده‌توانێت ئه‌مه بكات یان نه‌یكات؟"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" كۆنگره‌ی یه‌كێتی، نه‌خێر تاڕاده‌یه‌ك نه‌یتوانی باڵ و كێشه ناوخۆییه‌كان له‌ناو ببات، چونكه نه‌وه‌یه‌كی نوێ هاتۆته پێشه‌وه ، وه ئه‌م نه‌وه‌یه "تموحاتی" هه‌یه ، تاڕاده‌یه‌ك "ته‌ماعیش"ی هه‌یه، به‌ڵام "میدییه‌تێك" هه‌یه كه‌وا یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی سه‌ره‌كی ڕكابه‌ری پارتی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان نمایش بكه‌ن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌وه چ په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی میلله‌ته‌وه هه‌یه؟ به داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ره هه‌یه یان چ په‌یوه‌ندیه‌كی به چاره‌كردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی كه میلله‌تی كورد له‌باشوری كوردستانه‌وه هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ته‌نها ململانێی سیاسی بێت و پێگه‌و ده‌سه‌ڵات و پشك پشكێنه‌بێت،ئه‌وه هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت."
"ئه‌گه‌ر مێژووی پارتی بخوێنیته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تاوه‌كو ئێستا باڵ باڵێن هه‌بووه و هه‌یه"
د.چیا له‌پێش كاركردنی له‌ڕیزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كاری له ڕێكخراوی قوتابیانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕێكخستنه‌كانی ئه‌و حیزبه كردووه له‌شۆڕشی ئه‌یلول-دا، سه‌باره‌ت به پارتی دیموكراتی كوردستانیش ده‌ڵێت" ئه‌گه‌ر مێژووی پارتی بخوێنیته‌وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بوونیه‌وه تاوه‌كو ئێستا باڵ باڵێن هه‌بووه و هه‌یه، ناكۆكی هه‌بووه و جیاوازی هه‌بووه، لابردن و په‌كخستن و گۆڕین و ئاڵوگۆڕ هه‌بووه، هه‌ر له كۆنگره‌ی یه‌كه‌میه‌وه كه ده‌ستی پێ كردووه تا كۆنگره‌ی شه‌شه‌م، له كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا كه حاسم بووه ، "خوا لێ‌خۆش بوو مه‌لا موسته‌فا "هه‌موو شته‌كانی یه‌كلا كردۆته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی و به‌رنامه‌كه‌ی پارتی ، ئه‌گینا پێش ئه‌وه‌هه‌مووی باڵ باڵێن و ته‌كه‌تول و ناوچه‌گه‌ری و كۆمه‌ڵێك شتی تیا بووه، به‌ڵام له‌دوای شكستی شۆڕشی ئه‌یلوله‌وه پارتی قه‌ناعه‌تێكی ته‌واوه‌تی هێناوه كه پارتی ده‌بێت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بێت له‌سه‌ر دوو چه‌مكی زۆر سه‌ره‌كی ئیش بكات. یه‌كه‌م ڕێكخراوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڕه‌می، دووه‌م بایه‌خدان به بواری ئابوری و ئاسایشی پارتی."
وتیشی" له‌و باوه‌ڕه‌دام له‌ناو پارتیدا بۆچون و ڕه‌ئی جیاواز هه‌یه، به‌رژه‌وه‌ندی جیاواز هه‌یه، به‌ڵام له‌كۆتایدا هه‌موو باوه‌ڕییان به‌وه هه‌یه كه به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن بمێنن ئه‌گه‌رجیاواز بن له‌یه‌كتر و بكه‌ونه گیانی یه‌كتر ئه‌وا هه‌رچی هه‌شیانه له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن."
پێشتر فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندبوو" وه‌ك یه‌كێتی ئێستا كێشه‌یه‌كی ترمان بۆ دروستبووه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حیزبێكدا (پارتی )ده‌كه‌ین كه توشی هه‌مان نه‌خۆشی ئێمه(باڵ باڵێن) بووه."
به‌ڵام د.چیا عه‌باس ده‌ڵێت" باڵ باڵین هه‌یه به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشیه له‌ناو پارتی دا به‌و شێوه ته‌شه‌نه ناكات وه‌كو له‌ناو یه‌كێتی دا ته‌شه‌نه‌ی كردبوو، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سیستمێكی هه‌ره‌می زۆر كۆنكرێتیان هه‌یه، مه‌رجه‌عیان هه‌یه وه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پارتییه‌وه تاوه‌كو ئێستا "ماڵباتی بارزانی" باڵا ده‌ست بوون، له‌ناو یه‌كێتی دا هه‌رگیز ئه‌وه نه‌بووه، "خوالێخۆشبوو" مام جه‌لال هه‌میشه به چه‌پكه گوڵ و به فره ڕه‌نگ وه‌سفی كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕم ناكه‌م ئه‌و به‌راورد كردنه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ یه‌كتردا."
د.چیا عه‌باس ئه‌وه‌شی وت" پارتی هێزێكی گه‌وره‌ی كوردستانه و هێزی یه‌كه‌مه . بمانه‌وێت یا نه‌مانه‌وێت ئه‌وه واقیعه، پارتی كۆمه‌ڵێك بنه‌مای به‌هێزی هه‌یه له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و په‌یوه‌ندی و هه‌واڵگرییه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناو پارتیدان ده‌رك به‌وه ده‌كه‌ن بوون و نه‌بوونیان و مانیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، وه‌كو عه‌له‌وییه‌كانی سوریا وان كه ناتوانن له‌یه‌كتری بترازێن چونكه ئه‌گه‌ر له‌یه‌كتر بترازێن نامێنن كه‌سیان، ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان ڕاستیه، له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و ناكۆكییانه‌ی كه‌وا له‌ناو كاراكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو پارتیدا هه‌یه ببنه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌یه‌ك بترازێت، له‌هه‌ندێ جومگه و هه‌ڵوێست وشوێندا له‌وانه‌یه وه‌كو یه‌ك نه‌بن به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه بگه‌نه مریشكه ڕه‌شه. "