" هاوڵاتیان لە سبەیەوە دەتوانن سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان بکەن "

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند لە سبەی چوارشەممەوە قەدەغەی هاتوچۆی نێوان سەنتەر و شارۆچکەکانی ناو یەک پارێزگا ئاسایی دەبێتەوە و هاوڵاتیانیش دەتوانن سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ناو پارێزگاکەیان بکەن.



لە راگەیەندراوێکدا، دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکەن، سبەی٢٧ ی ئایار قەدەغەی هاتوچۆی نێوان شارۆچکەکان نامێنێت و دۆخەکە وەک پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە، ناوچە گەشتیارییەکانیش بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێنەوە.

  


لەو راگەیەندنەدا ئەوەش هاتووە، "هاوڵاتییان لە سنوری یەک پارێزگا دەتوانن سەردانی شوێنەکانی گەشتیاری بکەن،  ئەگەر بارودۆخی تەندروستی مەترسی زیاتری نەکەوێتە سەر".

هەروەها لەو بارەیەوە باس لەوەش کراوە، چاوەڕوان دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیک هاتوچۆی گەشتیاری لە نێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش ئاسایی بێتەوە.

 

 
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان داوا دەکات سەرجەم شوێنەکان و هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، چونکە مەترسی کۆرۆنا بەردەوامە.

 


PM:09:57:26/05/2020