دانیمارک کار ئاسانی بۆ ئەو گەنجانە دەکات خۆشەویستەکانیان لە وڵاتانی ترن یەکترببینن

بەهۆی کۆرۆناوە هاتوچۆ لە نێوان وڵاتانی جیهان و ئەوروپاش قەدەغەکراوە، بەڵام وڵاتی دانیمارک کار ئاسانی دەکات بۆ ئەو گەنجانەی خۆشەویستەکانیان لە وڵاتەکانی ترە یەکترببینن و هاتۆوچۆ بکەن.

پۆلیسی دانیمارک کارئاسانی دەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە بەهۆی کۆرۆناوە لە خۆشەویستەکانیان لە وڵاتانی باکوری ئەورپاو ئەڵمانیایان و لەیەک دابڕاون، سەردانیان بکەن، بەڵام دەبێت ئەو خۆشەویستیە بسەلمێنن ماوەی شەش مانگیش بێت خۆشەویستی یەکتربن.

ئالان دالاجەر کلوسن، جێگری پۆلیسی تەلەفزیۆنی دانیمارکی رایگەیاند "بۆ سەلماندنی ئەو کەسانەی خۆشەویستەکانیان لە وڵاتەکانی ترە دەبێت، وێنەی بهێنن، یان نامە دڵداریەکانیان پێشان بدەن".

ئەو بەرپرسە دەڵێت " لە کۆتایشدا بە مەزندەی ئەفسەری پۆلیسەکە بڕیار دەدرێت کە رێگا بە گەنجە کوڕەکە یان کچەکە بدرێت".

وڵاتی دانیمارک لە ١٣ی ئازارەوە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە فراوانی سنورەکانی لەگەڵ وڵاتان داخستووە.

 


AM:11:40:28/05/2020