بڕیاری ئازادكردنی بەدەل بەرواری دەرچوو

دوای مانەوەی بۆ ١٦ رۆژ لە زیندان، دادوەری لێكۆڵینەوەی دهۆك، بڕیاری ئازادكردنی بەدەل بەرواری بە كەفالەت دەركرد. 

 

خەتاب عومەر، پارێزەری خۆبەخشی دۆسیەی بەدەل بەرواری ڕایگەیاند" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادوەر بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا بەدەل بەرواری دەرکردوە".

 

بەدەل بەرواری زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆی بانگەشەکردنی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە دهۆک دەستگیرکراوە.




PM:12:26:31/05/2020