رۆناڵدۆی دیاردە و ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی بەرازیلی، ستایشی ئاستی لیۆنێل میسی دەکات و رایدەگەیەنێت 30 ساڵی تر یاریزانێکی لەم شێوەیە درووست نابێتەوە.
لە نوێترین لێدوانیدا دیاردە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوردەخاتەوەو ستایشی میسی دەکات، دەڵێت" ئەو یاریزانە 20بۆ 30 ساڵی تر دووبارە دەبێتەوەو بە ژمارە ١ ناوی دەبات.
هەروەها دیاردە حەز بە بینینی یاری سەڵاح و هازارد و مباپی و نەیمار دەکات و ئەمجارەش کریستیانۆ دووردەخاتەوە.
ئەم قسانەی دیاردە لە کاتێکدایە پیشتر کریستیانۆی بە باشترین ناو بردووەو لە میسی پێی باشتر بووە.