بەبێ دەنگدانی گۆڕان‌و کۆمەڵ‌و یەکگرتو و ئایندە فواد حسێن بۆ وەزارەتی دەرەوەو حاکم سالار بۆ وەزیری داد هەڵبژێردران

کەمێک پێش ئێستا لە کاتێکی کەمدا هەر ئەو ٧ کاندیدەی مستەفا کازمی خستبوونییە بەردەم پەرلەمان تا دەنگی لەسەر بدرێت و کابینەکە تەواو کرێت دەنگیان هێناو بەمەش کابینەکەی کازمی تەواوکرا.

 

دەنگدانی هەردوو وەزیری کورد، لەسەر پشکی پارتی، د. فواد حسێن  بۆ وەزارەتی دەرەوەو، لەسەر پشکی یەکێتی، سالار عەبدولستار بۆ وەزیری دادی عێراق بەبێ دەنگی ١٥ پەرلەمانتاری کورد بەڕێوەچوو، کە ئەوانیش فراکسیۆنەکانی گۆڕان و ئایندەو کۆمەڵ و یەکگرتوو بوو، کە پێش وەخت رایانگەیاندبوو دەنگیان بە هەردوو کاندیدەکەی پارتی و یەکێتی نادەن.

 

لەگەڵ وەرگرتنی متمانەی هەر ٧ وەزیرە نوێکە کە پێکدێن ئیحسان عەبدولجەبار وزیری نەوت، محەمەد کەریم جاسم وەزیری کشتوکاڵ، ئیڤان فایەق وەزیری کۆچ و کۆچبەران، عەلا ئەحمەد وەزیری بازرگانی، حەسەم نازم وەزیری رۆشبیری، فواد حسین وەزیری دەرەوە، سالار عەبدولستار وەزیری داد، کابینەکەی مستەفا کازمی متمانەی تەواوی کابینەکەی وەرگرت.

 

لەدوای متمانە، کازمی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی تویتەر نووسیوویەتی "سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".


 

 



PM:03:55:06/06/2020