سامرەند دارا، خانمە ئەکتەری پێشووی بەرنامەی کۆمیدی بەزمی بەزم بە ستایڵێکی نوێ و جیاواز دەردەکەوێت.
سارمەند دارا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنەیەکی نوێی خۆیدا نووسیوویەتی " یاری بە دلم مەكە بایاری بە ڕوحت نەكەم، ئەمە هەڕەشە نییە تەنیا ئٔامۆژگاریە".
سامرەند لە ساڵی (2014)دا بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر بەشداری لە بەرنامەی بەزمی بەزم کرد و دوای دوو ساڵ لە بەرجەستەکردنی ڕۆلی جیاجیا ساڵی ڕابردوو بە یەکجاری وازهێنانی خۆی لە بەرنامەکەدا ڕاگەیاند.
کچە ئەکتەرەکەی پێشووی بەزمی بەزم، لە دایکبووی ساڵی (1993)ەیە و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیانی منداڵی بەسەر بردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی لیا لە هاوسەری یەکەمی.
ئەو خانمە ئەكتەرو شانۆكارەو لە بەرنامەی كۆمیدی بەزمی بەزم زیاتر بە بینەری كورد ناسێنرا.