بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی تر تۆپخانەكانی سنووری ئێران، ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردومان كرد.
ئەمڕۆ فەرزەنگ ئەحمەد بەڕێوەبەری شارەدێی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند" لەلایەن تۆپخانەكانی ئێرانەوە ناوچەكانی سنووری گوندی ئاڵانە و ناوچە سنوورییەكانی شارەدێی حاجی ئۆمەران و باڵەكایەتیی تۆپباران كران، له‌به‌رئه‌وه‌ی تۆپبارانه‌كه به‌رده‌وامه تا ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نازانین".
دوێنێش له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا و تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه، به‌هه‌مانشێوه ناوچه سنوریه‌كانی گوندی ئاڵانه بۆردومانكران.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنی زەمینی بۆ سەر حەفتانین دەستپێكرد.