ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کورد بووە جێگای گرنگی پێدانی میدیاکانی بەریتانیا کاتێک لەدژی لەشکركێشی تورکیا خۆی خستە ژێر ئۆتۆمبیلەکەی جۆنسۆنەوە.
ئەو هاولآتییە کوردیە کە پۆلیس دووریان خستەوە لەئۆتۆمبیلەکەی سەرۆک وەزیران، خەڵکی سلێمانیەو لەگەڵ چەند خۆپیشاندەرێکدا دژی لەشکركێشی تورکیا ئەو شەقامەیان گرتبوو کە جۆنسی سەرۆک وەزیران پیایدا تێدەپەڕێت.